وێنەکانت نابن بەخۆت
وەک خۆت چاوناتروکێنن
وەک نیگای خۆت نامهەژێنن
دەستەکانت ناجوڵێنن بەرەو دەستم
هەست ناکەن بە قوڵپی هەستم
وێنەکانت وەکو خۆت نین
شەڕێکیان
لەگەڵ
نەکردووم
شێتی دەنگتم
کەچی ئەوان بۆ جارێ بانگیان
نەکردووم
وەکو خۆت نین سەریان
ناخەنە سەر شانم
وەک خۆت نایهێننە جوڵە
تەزوی گیانم
بۆیە ئازیز
کە سەرم
پڕبێ لە شێوەت
چ پێویستم بە ئەلبوومە
خۆت ئەزانی ئەوینی تۆ هەمو ئێستاو رابردوومە.
عكسهايت مثل خودت نيستند
مانند خودت پلك نمي زنند
مثل نگاه خودت به من شوك وارد نميكنند
دستهايت به طرف دستهايم تحركي ندارند
احساسم را برنمي انگيزند
مثل خودت نيستند
كه سر را به دوشم بذارند
همچو خودت روحم را نوازش نميكنند
عكسهايت به خودت نمي مانند
ازمن عصباني نشده اند
ديوانه ام براي شنيدن صدايت
حتي براي يك بار هم مرا خطاب قرار نداده اند
بدين خاطر عزيزم
وقتي تمام افكارم
لبريز از تصوير توباشد
چه نيازي به البوم دارم
خودت ميداني
عشق تو
تمام حال وآينده من است