متن مهقام:
لەبەر دەردی غەریبی و ژانی دووری
لە دڵ دا نیمە ساتێکیش سەبووری
پەرۆشی چارەنووسی خەڵکی کوردم
لە حەسرەت حاڵی کورد داغان و وردم
هەتا کەی ئەم گەلە خۆشی نەبینێ
کەساس و دەربەدەر تاڵی ببینێ
شەماڵ تۆ بی و کزەی جەرگی هەژاران
پەیامی من بەرە بۆ دوست و یاران
بڵێ خاکی غەریبی بوو بە بەشمان
ئەدی کوا ئەو بڵێسەی ئاوری گەشمان
متن آهنگ:
مەڕۆ مەڕۆ ئەسمەر مەڕۆ بمدوێنە
جەرگ و دڵم بۆ تۆ گشت پڕ لە خوێنە
ئەگەر بە بێ تۆ سەر لە سەرین کەم
ئەرێ لە نیوە شەودا دەس بە ناڵین کەم
مەڕۆ مەڕۆ ئەسمەر مەڕۆ بمدوێنە
جەرگ و دڵم بۆ تۆ گشت پڕ لە خوێنە
مەڕۆ مەڕۆ ئەسمەر مەڕۆ بمێنە مەڕۆ
ئەدا لە گۆنات گەرمای نیوەڕۆ